AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٥ ١٤:٤١

سێرگەی لاڤرۆف لە بەغدا:

پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم ناوەرۆکی گفتوگۆکان لە عێراق بوو

پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم ناوەرۆکی گفتوگۆکان لە عێراق بوو

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە سەفەر بۆ بەغدا، پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم تاوتوێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە ئەمڕۆ سەفەری بەغدای کردووە پاش دیدار لە گەڵ هەندێک بەرپرسانی عێراقی لە گەڵ موحەمەد عەلی حەکیم هاوتا عێراقیەکەی خۆی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی بەشداری کرد.

ناوبراو لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییە ئاشکرای کرد: زیاتر لە ١٠٠ دیپلۆماتی عێراقی خەریکی پەردوەردە بوونن لە ڕووسیا.

لاڤرۆف لە درێژەدا وتی: لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا سەبارەت بە گرینگایەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم گفتوگۆمان کرد.

News ID 28734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha