AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٥ ١٣:٠٤

عەبدولمەهدی لە پەیوەندی لە گەڵ پەمپێئۆ:

دۆخی عێراق ئاسایی بۆتەوە/ هێزەکانی ئاسایش دۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن

دۆخی عێراق ئاسایی بۆتەوە/ هێزەکانی ئاسایش دۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئەو وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغد پرس"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە دۆخی ژیان لە عێراقدا گەڕاوەتەوە بۆ ئاراستەی سروشتیی خۆی.

ڕاشیگەیاند: دۆخی ئیستای عێراق پاش ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ گەڕاوەتەوە سەر دۆخی ئاسایی و هێزەکانی ئاسایش دۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن.

عەبدولمەهدی جەختیشی کرد: دەوڵەت، پاکێجی جاکسازیی خۆی ئاراستە کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا هەنگاوی زیاتر بۆ وەڵامدانەوە بە دۆزی ناڕازیان هەڵدەگیردرێت.

پەمپێئۆش لای خۆی جەختی کرد کە متمانەی بە هێزەکانی عێراقی هەیە و ئەمریکا لە عێراق و هەوڵەکانی ئەو دەولەتە لە پێناو تۆکمەی ئاسایش و سەقامگیری پاڵپشتی دەکات.

News ID 28729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha