AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٤ ١٤:٠٦

بەشداریی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە هەفتەی فەرهەنگی تورکیا

بەشداریی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە هەفتەی فەرهەنگی تورکیا

جێگری سیاسی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: بۆ ناساندنی پارێزگا، تواناییە فەرهەنگیەکان و کەسە ناودارەکانی پارێزگا، هەفتەی فەرهەنگی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە شاری ئەرزڕوومی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، عەلی موستەفەوی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتی وتی: بە دوای داخوازی سەرکونسوڵی بەڕێزی ئێران لە ئەرزڕووم و بە مەبەستی ناساندنی زیاتری پارێزگا، ئاشنایی لە گەڵ بابەت و بەرهەم و بەرنامە فەرهەنگییەکان، ناساندنی تواناییە فەرهەنگی و گەشاتیارییەکان، ناودارانی پارێزگا و گواستنەوەی پرسە فەرهەنگییەکان، هەفتەی فەرهەنگی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری ئەرزڕوومی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەماهەنگی پێویست بۆ بەڕێوە چوونی بەرنامەکانی ئەو هەفتە ئەنجام بووە و لەم بارەوە شاندێک بۆ ئەنجامی هەنگاو و هەماهەنگییە سەرەتاییەکان چوونەتە ئەوێ و لەم پێوەندییەدا ٥ کارگرووپ پێک هاتووە و بڕایر بووە لە ٢٠ ژووردا بەرهەمە فەرهەنگییەکان نمایش بکرێت.

News ID 28521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha