بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی لوبنانی "المیادین" لە شرۆڤەیەکدا ڕوانییە سەفەری بەمزووانەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستان و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی زنجیرە جموجۆڵەکانی عێراق بۆ ناوبژیگەریی ئێران و عەرەبستان دەبێت.
"المیادین" هەروەها لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە کە نەیویست ناوی بدرکێنێت، ڕاشیگەیاند: عەبدولمەهدی هەوڵ دەدات رێخۆش بکات بۆ دیداری سەرکردەکانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدای پایتەختی عێراق.
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی لوبنانی "الأخبار"یش لە کاردانەوە بە سەفەری بەزمووانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و زەمانی سەفەرەکەی کە بە وتەی ئەو رۆژنامەیە هاوکاتە لە گەڵ پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بع کەم کردنەوەی ئاستی ناکۆکییەکان بە تایبەت لە کەنداوی فارسدا، نووسی: ئەو سەفەرە دەرەوەستی بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن و شەڕ لەو وڵاتەیە و دەتوانێ جۆرێک هەنگاونان بەرەو ئاگربڕی نێوان یەمەن و عەرەبستان لە لایەک و عەرەبستان و ئیمارات لە لایەکی دیکە بێت.
Your Comment