بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتووێژ لە گەڵ نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئاسەواری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بە ئاماژە بە وتەکانی رێبەری باڵا سەبارەت بە نەمانی ئیسرائیل لە ٢٥ ساڵی داهاتوو، ڕایگەیاند: تەواو داتا، لێکدانەوە و زانیارییەکان نیشان دەدەن کە ئەو ڕووداوە وەدی دێت؛ بەڵام وەدی هاتنی مەرجدارە و مەرجی وەدی هاتنیشی بەردەوامیی بەرخۆدان بە کاری خۆی لە ناوچەدا و سەردانەنواندنی بۆ ئیسرائیل و بەردەوامی پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی لە بەرخۆدان لە ناوچەیە.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەسەڵاتی زایۆنیی بە هۆی خووخەدەی دەستدرێژکارانە و شەڕخوازانەی بە مەترسییەکی گەورە بۆ سووریا، لوبنان، عێراق و تەنانەت کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل لە ئێستادا خاوەن چەکی ناڤۆکی و زیاتر لە ٢٠٠ کڵاوەی ناڤۆکییە و ئەو ڕژیمە بەردەوام بە دوای پەرەدان بە هەیمەنەی خۆی بە سەر ناوچەکەیە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها ئیسرائیل بە باڵی ئەمریکا لە ناوچەکە زانی و وتی: ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەیە کە بۆ وەدی هێنانی بەرژەوەندیی ئەمریکا هەوڵ دەدا و بوونی ئیسرائیل و مانەوەی لە رێگەی ئاشتی و نائاشتیخوازانەوە هەڕەشەیەکی ئەمنیی گەورە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەیە.
ناوبراو پێشبینی رێبەری باڵای سەبارەت بە تەمەنی ڕژیمی زایۆنی بە ڕوانگەیەکی تەواو جیدی زانی و وتیشی: ئیسرائیل خاڵی لاوازی زۆر و بەرچاو و کوشەندەی هەیە و هەر بۆیە ئێمە لام وایە لە سای ئیرادەیەکی نەتەوەیی و بە کۆمەڵ شایەدی گۆرانکاریگەلێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەو بوارەدا دەبین. من لەوانەم کە بڕوایەکی زۆرم بە هێزی جیلی ئێستا هەیە و بە ئیزنی خودا ئەم جیلە هەنگاو دەنێنە فەلەستین و لە قودسدا نوێژ دەخوێنن و چیتر ئیسرائیلێک نابێت.
بۆچوونی ئێوە