بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دیداری نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر وێرای پیرۆزبایی هەڵبژادرانی بۆ سەرکۆنسولی، جەختی لە زەروورەتی گەشە و پەرەدان بە هاوکارییە دوو لایەنەکان کرد.
لە بەرامبەردا سەرکۆنسولی ئێران ڕایگەیاند: پێشتر هاوکاریی زۆر باش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کوردستان و هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بە دڵنیاییەوە ئەو ڕەوتە لە داهاتووشدا درێژەی دەبێت.
شایانی باسە، پێشتریش شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دیداری سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر بە ئاماژە بە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو بە هەرێمی کوردستان، سپاس و پێزانینی خەڵکی هەرێمی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
بۆچوونی ئێوە