٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی ڕوونوێنی کرا

جێگری زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆمار ٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەرهەم هاتووی دەستی لێکۆڵەرانی وڵات و ئەپلیکەیشێنێکی ڕوونوێنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوووداوی پێشکەش کرانی تواناییەکانی وڵات لە بواری تەکنۆلۆژیای پێوەندیدار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە سندۆقی داهێنەری و گەشە خەریکی بەڕێوە چوونە کە ئەمڕۆ کۆتایی پێدێت.

لە ئەو ڕووداوە ٥٠ کۆمپانیای زانست بنەڕەت و ستارت ئاپەکان لە بواری پێوەندیدار بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەشداریان هەبوو.

سورنا سەتاری جێگری زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆمار سەردانی ئەو پیشانگایەی کرد و تێیدا ٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ئەپلیکەیشێنێکی ڕوونوێنی کرد.

باڵندەی چاوەدێری سووک تەیار کراو بە کامێرای گەرمایی بە بەردەوام بوونی گەشتی ٦٠ خولەک یەکێک لە ئەو بەرهەمانە بوو کە ڕوونوێنی کرا. ئەو باڵندە بە کامێرای شەو و ڕۆژ و کیمباڵی سێ ڕەهەندی و تۆمارکەری وێنەی ناوخۆیی تەیار کراوە.

یەکێکی تر لە بەرهەمەکان کە ڕوونوێنی کرا باڵندەی ڕاست گەشتی پسپۆڕی نەخشەهەڵگری بە بێ پێویست بە کۆنترۆڵی زەوینییە. ئەو باڵندە بە بەردەوام بوونی گەشتی ٩٠ خولەکی بە سیستەمی دیاری کردنی شوێنگە PPK-RTK بۆ دیاری کردنی وردی ناوەندە وێنەییەکان تەیار کراوە. لانی زۆری خێرایی ئەو باڵندە ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژێمرە کە دەتوانێت بە پێی ئەوە ئەرکی ئافلاین و لە کاتی گەشتی بۆ دابڕیژرێت.

ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە شێوەی خۆمەش دەتوانێت بگەڕێتەوە شوێنی دەسپێکی گەشتەکەی.

باڵندەی پسپۆڕی نەخشە هەڵگری بە بێ پێداویستی بە کۆنترۆڵی زەوینی GEN-X۳ لە بەرهەمەکانی تر بوو کە ڕوونوێنی کرا کە دەتوانێت بۆ ماوەی ٦٠ خولەک گەشت بکات و بە کامێرای ٢٤ مێگاپیکسێڵی بێ ئاوێنە تەیار کراوە. ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە بێ پێداویستی بە شوێنی کۆنترۆڵی زەوینی گەشت دەکات و بە وەرگیری مۆڵتی فرکانسی ورد تەیار کراوە.

لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تر کە ڕوونوێنی کرا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەتاوی بوو کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بەردەوام بوونی گەشتی ٤ کاتژمێرەیە.

کێشی ئەو فڕۆکە ٤.٥ کیلۆگرامە و میچی گەشتەکەی ١٠ هەزار پێیە.

هەروەها ئەپلیکەیشێنێک لە بواری بازرگانی کردنەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش گەیشتە قۆناغی ڕوونوێنی کردن.

News Code 28411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =