بوومەلەرزەیەکی بەهێز سەوڵاوای کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی ۴.۴ ڕیشتەری درەنگانی شەوی ڕابردوو سەوڵاوای سەر بە پارێزگای کوردستانی هەژاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ژێئۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ۴.۴ دەیەم بە پێوەری ڕیشتەر درەنگانی شەوی سێ شەمە لە کاتژمێر ۲۳ و ۵۹ خولەکدا شاری سەوڵاوای لەراندەوە.
 بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ۱۰ کیلۆمەتری زەویندا بووە و کانوونی بوومەلەرزەکە لە جوگرافیایی ۳۵.۴۲ پانتایی باکووری و ۴۶.۴۰ی درێژایی ڕۆژهەڵاتی بووە.

هیچ ڕاپۆرتێک لە خەسارەکانی ئەم بوومەلەرزە بڵاو نەبووەتەوە.

News Code 28397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =