بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه، بڕیارماندا به ده‌ركردنی بڕیاری ژماره (۱۱)ی ساڵی ۲۰۱۹ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له دانیشتنی ژماره ۳‌ی نائاسایی رۆژی ۳‌ی ئابی ۲۰۱۹ په‌سه‌ندی كردووه".
بە پێی بڕیارەكە"ئه‌و كوشتار و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش ئه‌نجامدراون، تایبه‌تمه‌ندی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی، تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌خۆده‌گرن. ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی كۆماری عێراقیش به‌رپرسیارێتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و دابین كردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانییان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن"
ئەوەش خراوەتەروو کە "۳‌ی ئاب وه‌كو رۆژی كۆمه‌ڵكوژی (ژینۆساید) ئێزدییه‌كان دیاری ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكه‌ن و كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكیش ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره ناكۆك بن".
له هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی بڕیاره‌كه‌شدا هاتووه، بڕیاره‌كه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و دابینكردنی ماف و ئیمتیازات و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و رێزلێنان له قوربانییه‌كان ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه.
Your Comment