بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاهۆ موحەمەدی وەرزشوانی سەندرۆم داونی مەهابادی بە ڕاهێنەریی موحسن مازوجی بۆ یەکەم جار لە کێبڕکێیەکانی ملەی ئاوە ئازادەکانی پاڵەوانێتی ناوخۆیی بە شێوەی شانازی بەشداریی کرد.
ناوبروا زیادی کرد: موحەمەدی لە ئەو کێبڕکێیانە کە ١٥ بۆ ١٦ ی خەرمانان لە مەریوان و لە دەریاچەی زرێبار بەڕێوە چوو، مەودای ٣ کیلۆمەتریی بە سەرکەوتن پێ بە پێی باشترین مەلەوانەکانی ئێران لە ئاستی تەمەنی ١٤ بۆ ٢٠ ساڵ پێوا و سەلماندی کە کەم ئەندامی سنوور نییە.
موستەفا پوور وتی: بەڕێوەبەران و لێژنەی مەلەی پارێزگای کوردستان و شارستانی مەریوان وێڕای پێشکەش کردنی میدالیای شانازی کێبڕکێیەکان، مۆڵەتی بەشداری لە ئەو کیبڕکێیانەی وەکوو وەرزشوانی نموونە بەخشیە شاهۆ موحەمەدی.
بۆچوونی ئێوە