بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژان ئێۆ لۆ دریان ئەمڕۆ یەکشەمە ۱۷ی خەرمانان، لە لێدوانێکدا وتی: سەرەڕای کەمکردنەوەی زیاتری پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، هێشتا دەرفەتی گفتوگۆ بۆ پرسی ئێران ماوە و کەناڵەکانی دانوستان و لێکتێگەیشتن کراوەن.
دوای ئەوەی ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنە ناڤۆکیەکەی لە گەڵ ئێران کشایەوە و وڵاتانی دیکەی ئەورووپایش کە بەشێکن لەو ڕێککەوتنە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد، ئێران لە سێ هەنگاودا بەڵێنەکانی خۆی کەم کردەوە.
Your Comment