بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، سەرتاچ بۆلۆت تەکین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزەرانی ئامەد بە ئاماژە بە وەرگرتنی هەندێک زانیاری لە پارێزگاری ئامەد سەبارەت بە دۆخی شارەوانە کوردەکانی سەر بە حزبی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لەو پارێزگایەدا، ڕایگەیاند: کۆکردنەوەی ئەو زانیاریانە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی پارێزگاکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بووە و بە پێی ئەو فەرمانە بڕیارە ڕی بۆ لابردنی شارەوانەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە و دانانی سەرپەرەشت لە جێگەیان خۆش بکرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەو زانیاریانە لە بەرواری ١٦ی ئەگێستی ٢٠١٩ ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کراوە و بڕیار دراوە کە ١٣ شارەوانیی شارەکانی بیسمیل، چنار، دیجلە، عەقیل، ئۆرگانی، هازروو، کایاپینار، کۆجاکۆی، کۆڵپ، لیچە، سیلڤان، سوور و یەنی شەهیر کە لە ئەندامانی هەدەپەن لە سەر کار لابرێن و لە بری ئەوان سەرپەرەشت دابنرێت.
بۆچوونی ئێوە