AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٤ ٠٩:٤٢

ترامپ:

دیدار لە گەڵ ڕۆحانیی ڕەت ناکەمەوە/گەمارۆکان هەڵناوەشینمەوە

 دیدار لە گەڵ ڕۆحانیی ڕەت ناکەمەوە/گەمارۆکان هەڵناوەشینمەوە

ترامپ لە وەڵام بە پرسیارێک ئەگەری دیدار لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕەت نەکردەوە و وتی: هەر شتێک ئەگەری هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تلە ترادر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵام بە پرسیارێک ئەگەری دیدار لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکەگرتووەکانی ڕەت نەکردەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وەڵامی پرسیارێک سەربارەت بە ئەگەری دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دەدایەوە، وتی: هەر شتێک ئەگەری هەیە.

ترامپ هەروەها لە قسەکانیدا سەبارەت بە گەڵاڵەی فەڕەنسا بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران، ڕایگەیاند کە واشنتۆن گەمارۆکان دژی ئێران هەڵناوەشێنێتەوە.

ترامپ لە حاڵێکدا دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕەت نەکردەوە کە پێشتر بەرپرسانی ئێرانی هەر جۆرە دیدار و دانوستانێک لە گەڵ ئەمریکایان بە توند ڕەت کردووەتەوە.

News ID 28228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha