ناوچەی ئارامی سووریا کاریگەریی خراپی لەسەر کورد ببێت مسکۆ قبووڵی ناکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕاگەیاند: خواستی تورکیا یاساییە و پشتگیری ناوچەی ئارام دەکەن بە مەرجێک کاریگەری نەرێنیی لەسەر پرسی کورد نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداوی لەبارەی ناوچەی ئارام بە چوار خاڵ هەڵوێستی مۆسکۆی لەو بارەوە روونکردەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ دەڵێت: رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو لە مۆسکۆ ڤلادیمیر پووتین لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا ئاگادارکردووەتەوە، هەرچەندە هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە بەڵام وڵاتەکەی پشتگیری ناوچەی ئارام دەکات و بە "خواستێکی یاسایی" تورکیای دادەنێت.

لە خاڵی دووەمدا سێرگی لاڤرۆڤ باسی کوردی کرد و وتی: "ئێمە بڕیارێکی لەو شێوەیە (ناوچەی ئارام) بەپێویست دەزانین بە مەرجێک کاریگەری نەرێنیی نەبێت لەسەر پرسی کورد، کە یەکێکە لە کێشە جدییەکانی ئەو ناوچەیە".

ئەوەشی وت کە وڵاتەکەی " هەمیشە پشتگیریی لە هەر جۆرە رێککەوتنێک دەکەین کە بەکردەیی ئەنجامبدرێت و کاریگەری هەبێت بۆ نەهێشتنی شەڕ و دژبەیەکی. "

ڕاشیگەیاند کە" ئێمە زۆر بە بەیاخەوە چاودێری گفتوگۆکانی تورکیا و ئەمریکا دەکەین کە دەربارەی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و تورکیا لەئارادان."

سێرگی لاڤرۆڤ زیادی کرد:  پێش ئەوەی ئێمە هەر جۆرە بڕیارێکی تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەیاندا پەسند بکەین، دەبێت ئەو بڕیارە رێزبگرێت لەو پێکهاتە عەرەبییانەی کە هەر لە کۆنەوە لەو ناوچەیە دەژین، کە ئێستا لەوێ پێشهاتی جۆراوجۆر هەیە، مەبەستم رۆژهەڵاتی فوراتە.

جەختیشی کرد: خاڵی چوارەمیش گرنگە وەک هەموو ئەوانی دیکە، ئێمە تەنها ئەو بڕیارانە پەسەنددەکەین کە بەتەواوی رێز دەگرن لەی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی کۆماری سوریای عەرەبی.

News Code 28188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =