کچە وەرزشوانی کرماشانی بۆ ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆ هەڵبژاردرا

مریەم هاشمی وەرزشوانی کرماشانی پاش بەزاندنی ڕکابەرانی لە کێبەرکێی ناو ئۆردووییدا، بۆ بەشداری لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی ٢٠١٩ هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مریەم هاشمی وەرزشوانی کرماشانی پاش بەزاندنی ڕکابەرانی لە کێبەرکێی ناو ئۆردوویی هەڵبژاردەی نەوتەوەیی لە کێشی ٧٥ کیلۆگرامدا، بۆ بەشداری لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی ٢٠١٩ هەڵبژاردرا.

مریەم هاشمی لە دایکبووی شاری کرماشانە و پێشتر میدالیای زێڕی چوار خولی پاڵەوانێتی جیهانی لە کارنامەی وەرزشی خۆیدا هەیە. ناوبراو پاش چەند ساڵ دووری لە وەرزش بە ئامادەیی تەواو گەڕاوەتەوە بۆ بردنەوەی پێنجەمین میدالیای ڕەنگینی ژیانی لە ڕکابەرییەکانی وۆشۆ.

News Code 28176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =