مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ میزی دانوستان، ئەندامێتی لە بەرجامە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا خۆی دەزانێت مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ میزی دانوستان، ئەندامێتی بەرجامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆنی نێونەتەوەیی چین، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ٥ی خەرمانان لە وتووێژ لە گەڵ "شۆی جیون یی" پێشکەشکاری ناسراوەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "CCTV"ی چین بە ئاماژە بە ئەگەری دیداری سەرۆک کۆماری ئێران و ئەمریکا وتی: پێشکەوتنی داهاتووی ئەو بابەتە، پەیوەستە بە ئەمریکا، چونکە ئێران هیچکات میزی دانوستانی بە جێ نەهێشتووە. ئەوە ئەمریکا بووە کە لە میزی دانوستانی بەرجام کشایەوە و خۆی دەزانێت مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ میزی دانوستان، ئەندامێتی بەرجامە.

زەریف سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە بەرجام، وتیشی: پێویست بە کشانەوە لە بەرجام ناکات. لە بەرجامدا ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێشگری لە ڕوودانی هەر جۆرە سەرپێچکارییەک لە لایەن لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە بەرچاو گیراوە کە یەک لەوان کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران بە بەڵێنەکانی بووە. ئێمە ١٥ مانگ پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام چاوەروان بووین. ئێمە دوازدە مانگ چاوەروانی ئەورووپییەکان بووین و پاشان سێ مانگی دیکە مۆڵەتمان پێ دان و دوای ئەوە بوو کە ڕێوشوێنی پێویستمان گرتە بەر. بەڵام ئەوە بە مانای کشانەوە لە بەرجام نییە، چونکە پێشتر ئەو هەنگاوانە لە بەرجامدا باسی لێ کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دوو لایە ئێران و چین، ڕایگەیاند: تەڤلبوون بە پشتوێنە و جادە یەکێکە لە بژێرە ستراتژییەکانی ئێران بۆ بیچم دان بە جۆرێک پەیوەندیی ئاشتی‌خوازانە بە پێوەری بردنەوە – بردنەوە لە نێوان وڵاتانی ئەو ڕێککەوتنە.

News Code 28113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =