نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا سەردانی ئێران دەکات

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لە بڕیاری خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان، گیێر پدرسۆن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕیاری خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا.

پدرسۆن وێڕای پێشوازی لە دیداری سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ڕایگەیاند کە بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە سووریا بە زوویی سەردانی تاران دەکات.

گیێر پدرسۆن کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بابەتی دۆخی مرۆیی سووریا ئامادە بوو، ئاماژەشی کردە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و زیادی کرد: ئیسرائیل پشت ڕاستی کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکان لە دەڤەری دیمەشقی لە ٢٤ ی ئووت ئەنجام داوە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا هەروەها وتی کە دەوڵەتی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە ڕەوتی دانوستان لە سەر کومیتەی یاسای بنەڕەتی بە ڕێبەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تواوەتی یارمەتیدەر بوون.

News Code 28105

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =