بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیۆئەتڵەس، لێکدانەوەکانی ناسا نیشان دەدا هەسارەی HR ۵۱۸۳ که هەسارەیەکی زەبەڵاحی گازی ڕەنگە، خاوەن سووڕگەیەکی گەڕانی تایبەتی بە دەوری ئەستێرەکەیەتی کە فۆڕمێکی هێڵکەئاسایی هەیە.
HR ۵۱۸۳ که بارستای سێ هێندەی خۆری، هەر ۴۵ تا ۱۰۰ ساڵ جارێک بە دەوری هەسارەکەی خۆیدا دەگەڕیت و هۆی ئەو ڕووداوەش دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتی بوونی سووڕگەی هێڵکەئاساکەی. واتە ئەو هەسارەیە هەندێ جار زۆر لە ئەستێرەکەی نزیک دەبێتەوە و هەندێ جاریش بە ڕادەیەکی زۆر دوور دەبێتەوە.
زانایانی ناسا لە سەر ئەو بڕوایەن کە بوونی هەسارەیەکی نەناسراوەی هاوشێوە و بە بارستایەکی نزیک بە HR ۵۱۸۳ دەبێتە هۆی کاریگەریی دانران لە سەر سووڕگەی گەڕانی ئەو هەسارەیە.
Your Comment