بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رۆژی ڕابردوو بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیران، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە.
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە: "مەبەست لە دەستدرێژی کردنە سەر حەشدی شەعبی تێوەگلاندنی حەشد و سیستەمی بەرگری نیشتمانییە بۆ سەرقاڵ کردنیان لەو رۆڵەی کە گێڕاویانە لە جەنگی دژ بە گرووپی داعش و کۆتاییھێنان بە مەترسییەکانی داعش لە سەر عێراق و ناوچەکە و جیھان بەیەکجاری. "
جەختیش کراوە " ئەو دەستدرێژیانە کارێکی دوژمنکارانەیە کە دەکرێتە سەر عێراق، حکومەتی عێراقیش وەڵامی ئەو دەستدرێژیانە دەداتەوە بۆ بەرگریکردن لە عێراق و ئاسایش و سەروەری خاکەکەی لەڕێگەی کەناڵە کاریگەرەکان و رێکخراوە جیھانی و ناوچەییەکانەوە".
ئەوەش وتراوە کە "سەروەری عێراق و سەلامەتی گیانی رۆڵەکانی ھێڵی سوورن، دەوڵەتیش پاپەندە بە پاراستنی سەروەری و گیانی ھاووڵاتیانی عێراقەوە، ھەر لایەنێک دەستدرێژی بکاتە سەر عێراق.
Your Comment