بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی انوچەکە لە چەند ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: ڕەوت و ڕووداوەکانی دەوروبەری ئێمە نیشانی دەدات کە بە ڕەوتی ڕابردووەوە ناتوانرێت ڕێگاکە درێژە بدرێت، هەڕەشەی زۆرمان لەبەردەم دایە و هەر بۆیە ئێمەش بە پێی هەڕەشەکان سیناریۆی زۆرمان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەڕەشەکانی دوژمن ئامادە کردووە.
جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش وتی: ڕێکخراوە سەربازییەکان ئەبێ گرینگایەتی بدەنە داهات، تێفکرین و روانگەی نوێ و بە داهێنەرییەوە بەرنامەی ئاوەدانی و خزمەت دابڕێژن و بەرەو پێشی ببەن.
ناوبراو وتیشی: دوژمنان بزانن کە ئەگەر بیەونێت دەست درێژی بکەنە سەر بەرژەوندییەکانی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان بە دڵنیاییەوە لە گەڵ وەڵامی پەشیمانەکەر بەرەوڕوو دەبنەوە.
Your Comment