بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)و سەرۆك شارەوانیەكان بە مەبەستی رەتكردنەوەی لە كاردوورخستنەوەی هاوسەرۆكئی شاروانی ئامەد لەسەر پشكی هەدەپە؛ گردبوونەوە و لە نێوان لایەنگرانی هەدەپە و پۆلیس گرژی دروست بوو.
پۆلیس بە مەبەستی بڵاوەپێكردنی دەنگە ناڕازیەكان و بەرەنگاربوونەوەیان، لە رێگەی بەكارهێنانی فشاری ئاو بە ئۆتۆمبێلی سەربازی هێرشی كردە سەر گردبوونەوەكە، بەوهۆیەوە ئاڵۆزی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لەو ناوچەیەدا.
لە هەمان كاتدا بە گوێرەی ئاژانسەكانی ناوخۆی توركیا، لە ۲۹ ناوچەی جیاواز حكومەتی توركیا بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و رێكخراوەكانی هاوشێوەی ئەو پارتە سەدان كەسی دەستگیركردوە و میدیاكانی نزیك لە حكومەتیش ئاماژە بە بەرزبونەوەی رێژەی دەستگیركراوان دەدەن.
ئەوەش پاش گەمارۆدانی هەرسێ شارەوانی ئامەد و وان و ماردین دێت لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە كارەكانیان دورخرانەوە و دەستبەجێ حكومەتی ئەنقەرە سێ كەسی دیكەی خستە شوێنەكانیان.
Your Comment