سنووری خوسرەوی کرایەوە

وەزیری ناوخۆ لە واژۆکرانی ڕێککەوتننامەیەک لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بە هاوکاریی گونجاوی دەوڵەتی عێراق, سنووری خوسرەوی کرایەوە و ڤیزاکان هەڵوەشانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (شەممە) لە دیداری یاسین یاسری هاوتای عێراقی خۆی وتی: هاوکاریی نێوان دوو وەزارەتخانەی ئێران و عێراق لە بواری ئاسایش و مامەڵەی سنووری و ئاڵوگۆڕییەکان بە تایبەت لە پرسی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ) ڕوو لە گەشە و باش بوونە.

وتیشی: بە ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات سنووری خوسرەوی کرایەوە و ڤیزا هەڵوەشاوە. ئەو ڕێککەوتننامەیە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە سەفەری زیارەتکاران بۆ وڵاتی عێراقە

شایانی باسە، ساڵی ڕابردووی هەتاوی نزیکەی ٢ میلۆن زیارەتکار لە سنووری زەوینییەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی ئاودیوی خاکی عێراق بوون کە لەو ڕێژەیە لە سەدا ٦١ی لە سنووری مێهران، لە سەدا ٢٢ لە سنووری شەلەمچە و لە سەدا ١٣ی لە چەزابەوە تێپەڕیون.

چاوەروان دەکرێت ئەوساڵ بە کرانەوەی سنووری خوسرەوی زۆربەی ئەو زیارەتکارانە ڕوو لەو سنوورە بکەن و ڕێژەی جەماوەری سنوورەکانی مێهران، شەلەمچە و چەزابە کەم بێتەوە، چونکە کرماشان نزیکترین رێگا بۆ کەربەلایە و ژێر خانە پەیوەندییەکانی وەک فرۆکەخانە، شەمەندەفەڕ و شاڕێی بۆ کەربەلا ئامادەیە.

News Code 27925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =