تەواو چیا سنوورییەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای پاسدارنە

فەرماندەی گشتیی سوپا وتی: تەواو لوتکە و چیا سنوورییەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەمە لایەنەی هێزە بە ئیمان و شۆڕشییەکانی سوپای پاسدارنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردانی لە ناوچەگەلی ڕاسپاردەیی هێزی زەوینی سوپا لە باکووری رۆژئاوای وڵات لە بەرزاییە سنوورییەکانی پیرانشار و سەردەشت، وتی: ڕەزمەندەکانی هێزی زەوینی سوپا ئاڵای کۆماری ئیسلامیان لە جێ جێی سنوورەکان و لە بەرزترین چیا و لوتکەکان هەڵداوە و بەو بۆنەوە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەیان دەکەین کە بە ئازادەیی، ئیمان و ورەی بەرزیان سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی بە خۆبەخشیان دەپارێزن.

سەردار سەلامی وتیشی: لەو ناوچەگەلە جگە لە هێزە ئۆپەراسیۆنییەکان، یەکەکانی ئەندازیاریی هێزی زەوینی سوپاش کێوەکان هەڵدڕیوە و بۆ کردنەوەی رێگەگەلێک بۆ گەیشتن بە بازگە و بنکە سنوورییەکان حیماسەیان خوڵقاندووە.

فەرماندەی گشتیی سوپا بە ئاماژە بە کرانەوەی بازگە، تاوەری سەربازی و هێزی زەوینی لە هەندێک شوێنی وڵات بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، جەختی کرد: تەواو چیا و لوتکە سنوورییەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەمە لایەنەی هێزە بە ئیمان و شۆڕشییەکانی سوپای پاسدارنە و ئاسایشی دەستەبەرکراوی ئەو ناوچانە شاکارێکی بێ وێنەیە کە لە سای ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە و لوتفی خوداییەوە بەرهەم هاتووە.

جەختیشی کرد: پەیامی ئێمە بە دوژمنان ئەوەیە کە دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامی کە بە جیهاندا پەرەی سەندووە، لە بەرچاو بگرن.

سەردار سەلامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دەسەڵاتێکی سەربەخۆی جیهانی وەسف کرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ کاریگەری و بەهرەوەرگرتن لە دەسەڵاتە جیهانییەکان، سەربەخۆیی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی وسەربازی خۆی پاڕاستووە و ئەم سەربەخۆیی پێکهاتەییە بۆتە نمانەیەکی بێ وێنە بۆ جیهانییەکان و زۆرێک لە نەتەوە و وڵاتانی خستۆتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە.

News Code 27894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =