دروشمی "خزمەتگەیاندن بۆ وەدی هێنانی دادپەروەری و پێشکەوتن" هەمووانی بکەن

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە دروشمی "خزمەتگەیاندن بۆ وەدی هێنانی دادپەروەری و پێشکەوتن" هەمووانی بکەن، جەختیان کرد: کاری جیهادی بە واتای کارێکی سەرچاوەگرتوو لە ئێمانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش دیداری تاقمێک لە ئەندامانی گرووپگەلی جیهادی گەنج لە گەڵ رێبەری باڵا لە بەرواری ١٠ی گەلاوێژی ئەوساڵی هەتاوی، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوڕۆ بە دەرکردنی پەیامێک بۆ دایکۆمێنت‌سازانی گەنج، ٩ خاڵیان بەو گەنجانە پێشنیار کرد.

ئەو ٩ خاڵەی بەڕیزیان ئاماژەیان پێ دابوو بریتین لە:

١- کارەکەتان بایەخمەندە و سپاسی کەسانی وەک من قرەبووی کاری ئێوە نییە؛ سپاسی خودا بۆ ئێوە.

٢- کاری جیهادی بە واتای کارێکی سەرچاوەگرتوو لە ئێمان و بە کارهێنانی زیاتر لە دەفرایەتی بوونی مرۆڤە؛ ئەو دوو هیچکام خاڵی کۆتاییان بۆ نییە؛ هەر بۆیە کاری جیهادی ئێوە دەتوانێ دەیان و سەدان ‌هێندە بەرزتر و بەرین‌تر و چڕتر بێت.

٣- بەرزبوونەوەی باری فیکری و کردەیی جیهادگەران نابێ لە خزمەتگەیاندنی سەرەتایی و دەستی خافڵ یان دوور بخاتەوە. نۆژەن کردن و ئاوەدان کردنەوەی ماڵی ئەو پیرەژنە گوندنشینە، بە ئێوە و کارەکەتان بەرەکت و ڕۆشنایی دەبەخشێت.

٤- دروشمی "خزمەتگەیاندن بۆ وەدی هێنانی دادپەروەری و پێشکەوتن" هەمووانی بکەن. کۆمەڵەی مەعریفی ئیسلام لەوبارەیە پێکهاتووە لە سەدان وانە لە زەروورەتی بەخشینەوە و هەرەوەزی بە ئیمان و پاکداوێنی و زەروورەتی سوودگەیاندن بە خەڵکی و هەستان بۆ دادپەوەری و ئینساف و ...، کە پێویستە ئێوە ئاراستەی ملیۆنان گەنجی وڵاتی بکەن.

٥- جیهادی خزمەتگەیاندن بەر لە سوودگەیاندن بە کەسی بەرامبەر، سوود بە خزمەتگەیەن دەگەیێنێت. دڵبڕین لە بەرژەوەندی کەسێنی بۆ بەهرەگەیاندن بە دیتران، دڵ ڕوون و زەین و ئەندێشە بەرز و ئیرداە تۆکمە دەکات و لەوەش زیاتر ڕەزای خودای بە دواوە دەبێت. ئەوە بە وتە و کرداری خۆتان بەوانی وا هێشتا هەنگاویان نەناوەتە بواری خزمەتگەیاندن، نیشان بدەن.

٦- لە بواری خزمەتگەیاندن بە کردار و ئەخلاقی باش و ئیماندارانە، خۆبواردن لە حەرامەکان و پابەندبوون بە کرداری پەسندکراوە، کەش و فەزای هاوێرتان لێوڕێژ بکەن لە عەتری ئیمان و کرداری ساڵحان.

٧- پێویستە خرڵکی ناوچەی خزمەتگەیێنەری بە تایبەت گەنجان لە کاری خزمەتگەیاندندا بەشدار بکەن؛ ئەوەش خۆی خزمەتێکی گەورەیە.

٨- پەیوەندی بە گرووپگەلی جیهادی دیکە و پەیوەدیان بە دەزگاگەلی پاڵپشتیان بگرن؛ بە بێ ئەوەی لە پەیوەندیگەلی ئیدارەی باو و دەست‌وپاگردا تێوەگلێن.

٩- کارەکانتان، پێشکەوتنەکانتان، سەرکەوتنەکانتان، توانستە ڕوو لە زیادبوونەکانتان بە شێوەیەکی هونەرمەندانە بە گوێی گەمووان بگەیێنن. نیشان بدەن کە جیهادی سەرکەوتووی ئێوە کە تەنیا پشت‌ئەستوورە بە گۆشەیەک لە دەفرایەتییە مرۆییەکانی وڵات، چەندە جوان و هاندەرە.

News Code 27881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha