بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و رۆژهەڵاتی سووریا لە لێدوانێک بۆ ڕۆیتێرز وتیشی: بەشێکی زۆری هێزە کوردەکان لە ئەگەری هێرشی تورکیا ناچار دەبن لە ناوچەگەلی سنووریی تورکیادا جێگر بن و بەو پێیە فریای ناسین و کردنە ئامانجی شانە نووستووەکانی داعش و پاراستنی تیرۆریستە زیندانییەکان ناکەون.
چیا کورد بە ئاماژە بە ناڕوون بوونی دانوستانەکانی ئەمریکا و تورکیا تا ئێستا، ڕایگەیاند: ئێمە خوازیاری گفوتگۆ و رێگە چارەیەکی سیاسین. بەڵام ئەگەر هەوڵە ناوچەیی و نێودەولەتییەکان بەرەوڕووی شکست ببنەوە، تووشی پێکدادانێکی پڕ مەترسی دەبین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە هێرشی تورکیا شەڕێکی کارەساتبار دەبێ و بەرپرسانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک حازرن بێت بۆ پێشگری لەو شەڕە لە گەڵ وڵاتانی دەرەکیش گفتوگۆ بکەن، بەڵام وڵاتانی ئەورووپی لەوبارەیەوە بێدەنگن و ڕووسیاش هیچ هەنگاوێکی جیدی هەڵناگرێت.
ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ پێشگری لە هێرشی تورکیا پێویستی بە پشتبەستن بە رێگە چارەی یەکجارییە، هۆشداری دا: هێرشی تورکیا دەبێتە هۆی بشێوی و ئاڵۆزی و هەلیک دەڕەخسێنێت بۆ سەرهەڵدانەوە و بە هێزبوونەوەی داعش.
شایانی باسە، رۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕیککەوتن کە ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ چاودێری و ئیدارەی ناوچەی ئەمنی باکووری سووریا بکەنەوە، بەلام تا ئیستا وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە بە تایبەت لە بابەتی ڕەهەند و ژمارەی هێزی کۆنتڕۆڵگەرییەوە دیاری نەکراوە.
بۆچوونی ئێوە