ڕۆژهەڵاتی ناڤین خەریکە لە ئاشتی نزیک دەبێتەوە

سیاسەتی گوشاری توندی دەوڵەتی ترامپ لە دژی ئێران بە شێوەی نەخوازراو بووە هۆی لێک نزیکبوونەوەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەیشناڵ ئینترێست لەمدواییەدا وتارێکی بە قەلەمی "ماتیۆ پەتی" بڵاو کردەوە کە نووسەر تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە سیاسەتی گوشاری لانی زۆریی ئەمریکا لە دژی ئێران بۆتە هۆی لێک نزیکبوونەوەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین.

دەقی ئەو وتارە لە خوارەوە دەخوێننەوە:

بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ناپێشبینی‌گەری کۆشکی سپی ڕکابەرانی پێشووی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین گردبوونەتەوە و لە سەر میزی دانوستان دانیشتوون. ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە پێشتر خوازیاری تەشەنەدان بە گوشارەکانی واشنتۆن لە دژی ئێران بوو، ئێستا بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکی و کێشەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین هەوڵ دەدات. بەرپرسانی ئیماراتی و ئێرانی رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بۆ ئەنجام دانی دانوستانگەلی دوو قۆڵی لە ئاستی باڵادا لە گەڵ بەرپرسانی تاران لە دەوری میزێک کۆبوونەوە و یادداشتی ڕێککەوتننامەی نێوان سوپاییان واژۆ کرد.

لەو کاتەوە دەوڵەتی ترامپ سیاسەتی گوشاری لانی زۆریی لە دژی ئێران بۆ لە ناو بردنی ئابووریی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، تاران و واشنتۆن بەردەوام خەریکی بەرزکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان خۆیان بوونە. لە بەرواری ٢٦ی ژووئەن پاش ئەوەی هێزەکانی ئێرانی فرۆکەیەکی سیخۆری بێ فرۆکەوانی ئەمریکایان داخست، دوو دەسەڵات لە شەڕێکی پێشبینی کراوە نزیک بوونەوە.

ڕاندا ئێسلیم کارناسی ڕێکخراوی رۆژهەڵاتی ناڤینی واشنتۆن لەوبارەیەوە وتی: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بێدەنگی هەڵبژاردووە و خۆی دەبوێرێت لە ڕەخنە و لۆمەی ئێران بۆ داپەڕەکانی دژی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس و وەستاندنی نەوتهەڵگرەکانی بەریتانی. هۆی ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ سەفەری تایبەتی و نهێنیی بەرپرسانی ئیمارات بۆ ئێران و هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ دۆزینەوەی هەلی دەسپێکردنی رێگەیەکی جودا لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی تۆڵەئەستێنانەی نێوان ئەمریکا، عەرەبستان و تاران.

هەروەها بێهنام بێن تالێبلوو ئەندامی باڵای بنیاتی بەرگری لە دیموکراسییەکان ڕایگەیاند: لە چەند دەیەی ڕابردووەوە ئێران هەوڵی داوە لە ناوچەی کەنداوی فارس و وڵاتانی هاوێریدا دزە بکات و ئەگەر گرووپی Bی مەبەستی ئێران لە محەمەد بێن سەلمان، بنیامین نەتانیاهۆ، محەمەد بێن زاید و جان بۆڵتۆن پێکهاتبێت، من لام وایە ئێران بە دوای لاواز کردنی ئەو گرووپە و کەمکردنەوەی ڕۆڵی لە کەمپەینی گوشاری لانی زۆریی ترامپە. سیاسەتی گوشاری لانی زۆری پێویستی ڤە سەرکەوتنە دیپلۆماسییەکانە و ئەوی کاریگەری لە سەر سەرکەوتنە دیپلۆماسییەکان هەیە، گردبوونەوەی ناوچەیی لە دژی ئێرانە. ئامانجی کۆتایی ستراتژیکی باڵا بۆ تاران ئەوەیە کە کەنداوی فارس داتەکێت لە هێزی دەرەکی و ئەگەر وڵاتانی ناوچە پێداگر بن لە مانەوەی هێزە بیانییەکان، ئەنجامدانی ئەو کارە بۆ ئێران دژوار دەبێت.

کەمپەین بە رێبەرایەتیی عەرەبستان سعوودی بووە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەسی سڤیل لە یەمەن، بەڵام عەرەبستانی سعوودی بۆ پاڵپشتیی تاران لە حوسییەکان و تەشەنەدان بە شەڕی یەمەن، ئێران لۆمە دەکات. هێزەکانی سعوودی و ئیماراتی لە مەنسوور هادی کە سنووری یەمەن و سعوودی کۆنتڕۆڵ دەکات، لە بەرامبەر دەوڵەتی حوسییەکان پاڵپشتی دەکەن.

کشانەوەی سوپای ئیمارات لە یەمەن تا ڕادەیەک بەو هۆیەیە کە شەڕی یەمەن چاوەروان‌نەکراوە و دەبێ جۆرێک ستراتژیی دەرچوون و کشانەوە لەوە شەڕە لە بەردەم ئیمارات و هەروەها عەرەبستاندا هەبێت و ئەو ستراتژیای کشانەوە پێویستی بە هاوکاری لە گەڵ ئێران هەیە. کشانەوەی سوپای ئیمارات لە یەمەن لە ڕاستیدا بە واتای جیابوونەوەی ئەو وڵاتە لە عەرەبستانی سعوودی – پڕتامەزرۆترین پاڵپشتی سیاسەتی گوشاری لانی زۆریی ترامپ لە دژی ئێران-یە.

بێ گومان سعوودییەکان لەو ڕەوتە ڕازی نین، بەڵام ئەوان هاندەری سەرەکیی هەندێک لە سیاسەتگەلی ڕاستەقینەی ناسەقامگیریی ناوچەن و دەبێ تێچووەکەشی بدەن. ترس لە دانانی تێچووی ئەو ناسەقامگیرییە مومکینە ببێتە هۆی گۆڕانی ئاکاری عەرەبستان. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی تورکیا، محەمەد بێن زاید ئالی نەهیان جێنشینی ئیمارات کەمێک دوای ڕووداوی داخرانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە بەرواری ٢٦ ژوئەن بەشداری دانیشتنێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی پادشایی خۆی.

چونکە بە گوێرەی ئیسلیم تەنانەت بە پاڵپشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکەم کەسێک کە دەبێ باجی شەڕ لە گەڵ ئێران بدات ئیماراتی یەکگرتووی ئیماراتە و ئەوە کە دەکەوێتە نێوان ئێران و ئەمریکییەکان. ئیماراتییەکان لایان وایە کەسانێک لە کۆشکی سپیدا هەن کە خوازیاری شتێکی زیاتر لە گەمارۆی ئابووری و گوشارە دیپلۆماسییەکان واتە شەڕ لە گەڵ ئێرانن. ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیاری ئەمریکا هێزە ناوچەییەکان ناچارن لە متمانە بە هێزی خۆیان دەکات و ئەوە دەلاقەیەک دەکاتەوە لە ڕووی دەرفەتێک بۆ دیپلۆماسیی ناوچەیی نێوان ئەکتەرانی ناوچە.

پێدەچێ ئێران بە هوشیارییەوە هەڵوێستی نیازپاکیی خۆی پێوشوێن بگرێت. وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرواری ٣ی ئەگەێست‌دا نووسی: تیمی B لە کاردانەوە بە "گفتوگۆی ناوچەیی ئێران" چکۆلە دەبێتەوە.

تەنانەت ڕکابەرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تەڤلی گفتوگۆی ناوچەیی ئێران بوون. قەتەر هاوپەیمانی تورکیا، رۆژی دووشەممە گاردی کەناریی خۆی بۆ دانوستان ڕەوانەی تاران کرد. قەتەریش هەوڵ دەدات لە ئەگەری واژۆ کرانی ڕێککەوتنی ئاشتی لە ناوچەدا، کورسیی خۆی بپارێزێت.

هێشتا زووە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕاستەقینە لە ناوچەی کەنداوی فارس و رۆژهەڵاتی ناڤین بدوێین، بەڵام بە ئاوردانەوە لە نزیکیی ئیمارات لە ئێران و گفتوگۆی ناوظەیی ئێران دەکرێت بڵێین کە ئەگەری پێکدادانی سەربازی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەدا دابەزیوە و وڵاتان لە ئاشتیی ناوچەیی نزیکتر بوونەتەوە.

News Code 27829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =