بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکان هیچ کاریگەرییەکی نییە , وتی: ئەمریکا بۆیە گەمارۆی خستووەتە سەر من چونکوو من وتەبێژی سەرەکی ئێرانم لە جیهاندا.
ئەو لە تویترەکەیدا نووسی: ڕاستی ئەوەندە ڕەقە? من هیچ دارایی و ماڵ و سامانێکم نییە لە دەرەوەی وڵاتدا.ئەم گەمارۆدانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر من و بنەماڵەکەم نییە. سپاس کە من بە هەڕەشەیەکی وا گەورە بۆ سەر ئامانج و پلانەکانتان دەزانن.
بۆچوونی ئێوە