عەلی ئەسغەر پەیوەندی سەرۆکی جەماوەری مانگی سوور لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە تەنگەژەکان لە بەردەم هاوردەی دەرمان، وتی: گەمارۆکان نابێ پرسی مرۆڤدۆستانە و لەوان دەرمان و بابەتە هاوپەیوەندەکانی خستۆتە ژێر کاریگەرییەوە. بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەی کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی، بە هۆی داخراوبوونی حسێبگەلی دراوی وڵات و نەبوونی ئیمکانی گواستنەوەی پارە لە پرسی هاوردەی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی تووشی کێشە هاتووین.
وتیشی: ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە کۆمیتەی نێودەوڵەتی، فیدراسیۆنی خاچی سوور و ناوەندگەلی هاوپەیوەندی وەک جێگری مرۆڤدۆستیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە و هیوادارم بە گوشار و ڕوونکردنەوەی لۆژیکییەکان، رێگەچارەیەک بۆ چارەسەریی پیداویستی خەڵکی دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین دەرمان و جیهازاتی پزیشکی هاوردەی وڵات بکەین.
پێوەندی بە ئاماژە بەوەی زۆربەی مادە گەمارۆدراوەکان مادە سەرەتاییەکانی بەرهەم هێنانی دەرمانە، جەختی کرد: ژماری ئەو مادەگەلە زۆر نین، بەڵام مادەگەلی سەرەتایی بۆ بەرهەم هێنانی دەرمانی دژە شێرپەنجەیی، نەخۆشینی سەخڵەت و درێژخایەن و تایبەتی لە خۆ دەگرن کە بۆ درێژەی ژیان و چارەسەریی نەخۆشییەکان زەروورین.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر برایان هۆک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی درۆیی دا وتبووی کە دەرمان و خۆراک و پێداویستییە زەروورییەکانی گەلی ئێران ناخرێنە ناو بازنەی گەمارۆکان.
بۆچوونی ئێوە