بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "العهد"، ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی ساڵی ڕابردوو زایینی ٥٦ منداڵی فەلەستینی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین شەهید کردووە و ئەو جەنایەتە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بێ هاوتا بووە.
گوترش لەو ڕاپۆرتەدا داوای لە ڕژیمی زایۆنی کرد کە لە خێراترین کاتی مومکیندا کۆتایی بە توندوتیژی لە دژی منداڵانی فەلەستینی بێنێت.
شایانی باسە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ساڵی ڕابردووی زایینی ٥٦ منداڵی فەلەستینی بە گولەی راستەوخۆی داگیرکەرانی ئیسرائیلی، شەهید و ٢٧٥٦ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بۆچوونی ئێوە