بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە هۆتێل فەرەح لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبونی بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگاکە و کەسوکاری جەمال نەبەز، پەردەر لەسەر پەیکەری بیرمەند و نوسەرەی کورد جەمال نەبەز لادرا.
پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرتاش چێنەر نزار دروستکراوە و کەسوکارەکەی جەمال نەبەز خەرجییەکەیان لە ئەستۆگرتوە، بڕیاربو ئەو پەیکەرە لەسەر گۆڕەکەی دابنرێت، بەڵام دواتر بڕیاردراوە لە هۆتێل فەرەح دابنرێت.
جەمال نەبەز، زمانزان، ڕۆژنامەنوس، مێژونوس، نوسەر و وەرگێڕێکی کوردە، ساڵی ۱۹۳۳ لەشاری سلێمانی دایك بوە و لە هەشتی کانونی یەکەمی ۲۰۱۸ کۆچی دواییکردوە، ئەو لە ۱۹۵۰ خوێندکاری شەریعەتی ئیسلامی و فەلسەفە و بیردۆزی و فیزیک و بیرکاری بو لە زانکۆی بەغداد.
جەمال نەبەز ساڵی ۱۹۶۲ چوهته ئهوروپا بۆ تهواوكردنی خوێندن و پاشان له زانكۆكانی ئەو وڵاتە خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی وتنهوهی وانهی خوێندوه، له ساڵانی ۱۹۶۷-۱۹۷۰ له زانكۆی هامبۆرگ خوێندویهتی.
بۆچوونی ئێوە