هەڕەشە دژی ئێران قبووڵ ناکەین/ دەستپێکەری شەڕی ئێران کۆتایی هێنەری نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران هەڕەشە دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتگوۆ لەگەڵ فەرید زەکەریا، پێشکەشکاری ئەمریکایی سی ئێن ئێن لە پەیوەندی لەگەڵ داخستنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی لە لایەن سوپای پاسداران، وتی: ئێران دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەی قبووڵ ناکات.

زەریف لە پەیوەندی لەگەڵ راگرتنی نەوت هەڵگرەکانیش ڕایگەیاند: دواین جارێک کە بیسترا کەسانێک نەوت هەڵگریان ڕاگرت، بریتانیاییەکان بوون کە لە جەبولتارێق نەوت هەڵگری ئێرانیان بە پێچەوانەی هەموو پێودانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگرت.   

ئەوەشی وت کە ئێمە بەرگری لە نیشتمانمان دەکەین. فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا، هاتووەتە ئاسمانی ئێران و داخرا، تەنانەت بێ هاتنە ناو هەریمی ئاسمانی ئێرانیش دەیتوانی سیخوڕی ئێمە بکات. ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هەڕەشە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە بوو. قبووڵی ناکەین.

 جەختیشی کرد: دەتوانم بڵێم کە ئێمە هیچ شەڕێک دەست پێ ناکەین . بەڵام  بەرگری لە خۆمان دەکەین و هەر کەس دەستپێکەری شەڕ بێت لەگەڵ ئێران،  کۆتایی پێهێنەری نابێت.

News Code 27479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =