باڵوێزی بەریتانیا نیگەرانی خۆی بۆ سیاسەتەکانی ترامپ دەربڕی

هەندێک لە پەیامەکانی باڵوێزی بەریتانیا لە ئەمریکا لە میدیاکاندا ئاشکرا بووە و لەو پەیامانەدا باڵوێزی بەریتانیا نیگەرانی خۆی بۆ سیاسەتگەلی ترامپ هەمبەر بە ئێران دەربڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، کیم داروش باڵوێزی بەریتانیا لە ئەمریکا لە پەیامێکی نهێنی بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە کەسێکی بێ مەنتیق، لاواز و لێنەهاتوو زانی و هەمبەر بە سیاسەتەکانی واشنتۆن هوشداری دا.

لەو پەیامە ئاشکرابووەدا، کیم کاردوش کەسایەتی ترامپی بردۆتە ژێر پرسیار و هوشداری بە لەندەن داوە کە کۆشکی سپی بە چەشنێکی بێ هاوتا ناکارامەیە و سەردەمی سەرۆک کۆماری ترامپ لەوانەیە بە شەرمەزارییەوە کۆتایی پێ بێت.

لەو پەیامانەدا باڵوێزی بەریتانیا لە ئەمریکا ئاماژەی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆشکی سپی، قەرزداربوونی ترامپ بە ڕووسیا، تێکدانی سیستەمی بازرگانی جیهانی بە هۆی سیاسەتگەلی ئابووریی ترامپ و نیگەرانی لە ئەگەری هێرشی سەربازی ترامپ بۆ سەر ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە: ئێمە لە سەر ئەو بڕوایە نین کە ئەو دەوڵەت بگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی.

هەروەها لەو پەیامانەدا کیم کاردوش ناکۆکییەکانی ناو کۆشکی سپی سەلماندووە و ئیدعای ئەم دواییەی ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێرشی موشەکیی بۆ سەر ئێران بە بیانووی کوژرانی ١٥٠ کەسی ناڕەوا و بێ بنەما زانی.

پێدەچێ ئاشکرا بوونی ئەو پەیامانە ببێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و لەندەن و هەروەها کاردانەوەی خێرای ترامپ.

News Code 27294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =