بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، نوێنەری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کاردانەوە بە هەنگاوە نوێیە بەرجامییەکانی ئێران ڕایگەیاند: بيیاری ئێران بۆ بەرزکردنەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم چاوەروان کراو بوو و ئەو وڵاتە بە ئاشکرایی تەواو دەجووڵێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئێمە ئاگاداری هۆکاری هەڵوێستی نوێی ئێران هەین و ئەو وڵاتە هان دەدەین کە خۆببوێرێت لە بڕیارێک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە.
بە وتەی نوێنەری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەردەکەوێت کە ئێران ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی تا چ ئاستێک بەرز کردۆتەوە.
Your Comment