بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی وردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی چنگ لە خاکی عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا ۶۱ چەکداری پەکەکە لەم ئۆپراسیۆنەدا کوژراون، ۱۱۰ بۆمبی دەستکرد پووچەڵ کراوەتەوە و ۱۵۱ بنکە و بارەگا و هومار تەقێندراوەتەوە.
لە درێژەی ئەم ئۆپراسیۆنەدا ۱۸ چەکی جۆری AK-۴۷ و ۱۱هەزار و ۹۵۸ فیشەکی AK-۴۷، دووشکایەکی خۆکار، ۲۴ بۆمبی دەستکرد، ۴ هەزار و ۳۶۴ فیشەکی Bixi و ۳ هەزار و ۳۶۲ کیلۆگرام تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیردراوە.
Your Comment