بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن فیرووزی لە دانیشتنی لێکدانەوەی توانستەکانی پارێزگا لە بواری هەناردەی خزمەتی تەکنیکی ئەندازیاری بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی تاقمێک لە بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: هەر کۆمپانیا یان کەسێکی ئەندازیار کە لە خوازیاری ئەنجام دانی پڕۆژەیەک لە سلێمانییەیە، دەتوانێ بۆ پشتڕاست کردنەوە لە ئۆرگانە هاوپەیوەندەکان بە کوردستان ئێران شێاوی و سەلاحییەتی کاری داوا بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی ژووری بازرگانی سنە خوازیاری کردنەوەی ناوەندی داوەری لە گەڵ ژووری بازرگانی سلێمانین ڕاشیگەیاند: بە کردنەوەی ئەو ناوەندە دەکرێ کێشە و ئاستەنگەکان لە رێگەی بەرپرسانی دوو وڵات چارەسەر بکەین.
فیرۆزی بیری هێنایەوە: ئامادەیی پێویست بۆ ناسین و دۆزینەوەی مادەی کانگایی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانمان بە ناردنی هێزی لێهاتوو و تەکنیکی هەیە.
شایانی باسە لە درێژەی ئەو دانیشتنە بەڕێوەبەری رێگە و شارسازیی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی خانووبەرەی کوردستان و نوێنەری ڕێکخراوی ئەندازیاری پارێزگا لە لای خۆیانەوە ئامادەییان بۆ ئاراستە کردنی خزمەتەکانی ماڵکردنەوە و ئاوەدان کردنەوە و پەرەدان بە گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
Your Comment