بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا سەرلەبەیانی هەینی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی کۆگای بازرگانی و بازاڕی گەورەی سنە سەنتەر کە بە ئامادە بوونی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوە چوو، وتی: خۆشحاڵین کە بە هاوکاری کەرتی تایبەت و شارەوانی سنە ئەو پڕۆژە ئەمڕۆ بەردی بناغەی دانرا و هیوادارین ئەو سەرمایەدانەرییە ببێتە وێنەیەک بۆ هاتنی سەرمایەدانەرانی تر.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دامودەزگا بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەبێ پاڵپشتی پێویست لە سەرمایەدانەران بکەن، وتی: پاڵپشتییەکانی دەوڵەت دەتوانێت ببێتە هۆی هاندانی سەرمایەدانەرانی تر.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەر سەرمایەدانەرێک بیەوێت بێتە کوردستان پاڵپشتی دەکرێت، وتی: ئەو سەرمایەدانەریانە دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان.
شیاوی باسە سەرمایەدانەری بیانی لە هەرێمی کوردستانەوە بە هاوکاری شارەوانی سنە و سەرمایەدانەری ٢٠٠ ملیار تمەنی ئەو کۆگا بازرگانییە و بازاڕی ڕۆژی سنە سەنتەر چێ دەکەن و ئەو کۆگا لە زەوینێک بە ڕووبەری زیاتر لە ٥٠ هەزار مەتری چوارگۆش لە بلواری پاسداران و جادە ساحلی چێ دەکرێت.
Your Comment