بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری زانکۆی چەرمووی سلێمانی لە پەراوێزی یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد لە زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: پەیوەندیی زانستی و توێژینەوەیی لە نێوان زانکۆکانی ئێران و زانکۆگەلی هەرێمی کوردستان ڕوو لە گەشەیە و بەو هاوکاریانە دڵخۆشین.
بەهرام ئەحمەد ئاڵوگۆڕکردنی ڕیککەوتننامەی و مامۆستا و خوێندکار لە نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی چەرمووی سلێمانی بە هەنگاوێکی گونجاو و ئەرێنی وەسف کرد و ڕاشیگەیاند: توێژینەوەی زانستیی هاوبەش لەبارەی پرس و کێشەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو بەڕیوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کوردی بە هەلێک بۆ تعکمەکردنی ئەو پەیوەندیانە زانی و وتی: هیوادارم ئاوەها پرۆگرامگەلێک لە ئاستە جۆراوجۆرەکانی دیکەشدا درێژەی هەبێت.
هەروەها مامۆستای لقی بەڕێوەبەرایەتی کار لە زانکۆی سلێمانی وێرای نرخاندنی ڕۆڵی کۆنگرە بۆ ناساندنی بلیمەتانی کورد، وتی: دەرفەتێکی گونجاو بۆ جەماعەتی زانکۆیی و توێژەران ڕەخساوە تا پەیوەندیی زانستی و توێژینەوەیی زیاتریان پێکەوە هەبێت.
ئەمجەد محەمەد عەبدوڵڵا لێکدانەوەی پێشینەی مێژوویی کوردەکانی بە گرینگترین خاڵەکانی ئەو کۆنگرەیە زانی و وتیشی: کۆنگرەی ناودارانی کورد دەبێتە مایەی نزیک بوونەوە و گرێ خواردنی دڵی کوردان.
Your Comment