بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی پرۆگرامەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد فیلمی زەڕ لە دەرهێنانی کازم ئۆز فیلمسازی کوردی تورکیا و بە ئامادەبوونی دەرهێنەرەکەی لە سینەماکانی بەهمەنی سنە و کوردستانی مەریوان بە شێوەی تایبەتی و بە ژێرنووسی فارسی نمایش کرا.
سالم سەلەواتی بەڕێوەبەری نووسینگەی شاری سنەی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی ئێران بەر لە نمایشی ئەو فیلمە لە سینەما بەهمەنی شاری سنە، وتی: زەڕ دووهەمین فیلمێکی کوردییە کە لە ئەوساڵ لەم سینەمایەدا نمایش دەکرێن و هیودارین تا کۆتایی ساڵ شایەدی نمایشی چوار فیلمی دیکەی کوردی لە سینەما بەهمەن بین.
لە درێژەدا کازم ئۆز دەرهێنەری فیلمەکە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵیی بۆ ئامادەبوونی لە کوردستانی ئێران وتی: هیوادارم هاتوچۆی هونەرمەندانی کورد لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا زیاتر پەرە بستێنێت.
فیلمی زەڕ بەسەرهاتی گەنجێکی کوردە کە لە نیۆیۆرکی ئەمریکا گەورە بووە و دوای بیستنی بەستە و گۆڕانییەک کە دایەگەورەی لە سەرە مەرگدا بۆی خوێندووە، دەگەڕێتەوە بۆ کوردستانی تورکیا.
بۆچوونی ئێوە