سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ڕیشەی دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ گەل و شۆڕشی ئێران چییە، وتی: گرینگترین تایبەتمەندی شۆڕشی ئێران، حەق بوونیەتی و ڕیشەی دوژمنایەتی ئیستکباری جیهانی لە گەڵ ئێران هەر ئەو حەق بوونەیە.
ناوبراو درێژەی دا: بەرەی حەق و بەتاڵ هەرگیز ناتوانن لە پاڵ یەک بن و چۆن ناتوانن لە پاڵ یەک بن لە بەرانبەری یەکدان و ئەو دوژمنایەتیی و شەڕە بە شێوەی ئاشکرا و شاردراوە درێژەی هەیە.
فەدەوی لە درێژەدا وتی: ئێران سەرچاوەی بەربەرکانێ و دوژمنایەتی لە گەڵ ئەمریکا و زۆربێژەکانی تر نەبوو، ئیمام خومەینی بانگەوازی حەق خوازی کرد و بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەرەی بەتاڵ ئاڵۆز بوو و ئەوەش بووە هۆی تووڕەیی ئەوان و هەر بۆیە لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە بە فێل و فریو بە دوای ڕاگرتن یان بەلاڕێ بردنی شۆڕش بوون.
Your Comment