بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بڕیاری دەوڵەتەکەی بۆ سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژی ئێران هەواڵی دا.
وتیشی: بژاردەی سەربازی هێشتا لەسەر مێزە و گەمارۆکان تەنیا بۆ ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکیە.
هیواشی خواست کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ژیری بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بپارێزن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی دروشمی هەڵبژاردنی خۆی لە ساڵی 2016 کە دەیوت بێن با دووبارە گەورەیی بۆ ئەمریکا بگەڕێنینەوە وتی: بێن با دووبارە گەورەیی بە ئێران بدەین.
سپاسی ئێرانیشی کرد کە فڕۆکەی موسافر هەڵگری ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج.
پاگەندەی ئەوەشی کرد کە ئەگەر بێتو ئێران قبووڵ بکات دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا ببێت و کێشانی چارەسەر بکات، دەبێتە وڵاتێکی دەوڵەمەند.
Your Comment