کاردانەوەی ترامپ بە قۆناغی دووهەمی بڕیاری بەرجامی ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاردنەوەی نیشان دا بە لێدوانکەکانی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە قۆناغی دووهەمی بڕیارەکانی بەر

بە ڕاپۆرتی ئاژسنی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا کاردنەوەی نیشان دا بە لێدوانکەکانی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە کەم کردنەوە یان ڕاگرتنی پابەندییە بەرجامییەکانی ئێران.

سەرۆکی کۆماری ئەمریکا لەو پەیامدا نووسی: ئێران دەیەوێ لە بازنەی هومار کردنی ئۆرانیۆم سەرپێچی بکات.

شایانی باسە کە ماوەیەک لەوە پێش و هاوکات لە گەڵ ساڵوەگەری پێشێل کردنی یەک لایەنەی بەرجام لە لایەن ئێرانەوە بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٨ی گوڵان، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە هەندێ لە پابەندییەکانی خۆی هەمبەر بە بەرجام ڕادەگرێت و دەرفەتێکی ٦٠ رۆژەی دایە وڵاتانی بە جێ ماوە لەو ڕێککەوتنە تا بەڵێنییە بانکی و داراییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

هاوکات رۆژی ڕابردوو، بێهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆمەڵەی ناڤۆکیی ئاوی قورسی ئەراک ڕایگەیاند: ئێران رۆژی ٦ی مانگی پووشپەر (٢٧ی جوون) لە ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو تێدەپەڕیێ و ڕەوتی بەرزکردنەوەی ئۆرانیۆمی پیتاندراو بە پلەی خوارێ لە ٣،٦٧ لە سەد خێراتر دەکات.

ڕاشیگەیاند: چیتر لەووە زیاتر چاوەروان نابین و ئەورووپییەکان دەبێ بزانن کە ئەگەر ئەو دوو داپەڕەی کە ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا ئەنجاممان دا کاتبەر بووە، ئەوا لە قۆناغی دووهەم بە تایبەت لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی سەرووی لە سەدا ۳.۶۷ زووتر هەنگاو دەنێین و ڕەنگە یەک دوو رۆژ زیاتر کات نەبات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر یەکێتی ئەورووپا لە کاردانەوە بە مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی ئێران بۆ پابەندی بە بڵێنیی بانکی و نەوتی ڕایگەیاندبوو کە هیچ مۆڵەت دانانێک لە لایەن ئێرانەوە قبووڵ ناکات.

News Code 27003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =