بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بریتانیا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت هەواڵی ناردنی ۱۰۰ هێزی سەربازی بریتانی بۆ ناوچەکەی ڕەتکردەوە.
لەو هەواڵەدا هاتووە: لەندەن بڕیاری داوە بە ناردنی ۲۰ هێزی سەربازی بۆ کەنداوی فارس تاکوو کاری راهێنانی هێزەکان ئەنجام بدەن.
شیاوی ئاماژەیە کە ڕۆژی یەکشەمە ساندی تایمز بە گێرانەوە لە سەرچاوە دەوڵەتییەکانی بریتانیا رایانگەیاندبوو کە ئەم وڵاتە بڕیاری داوە دوای هێرش بۆ سەر دوو نەوت کێشەکە ۱۰۰ هێزی سەربازی بنێرێتە ناوچەکە.
بۆچوونی ئێوە