AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٧ ١٤:٤٥

پەرلەمانتارێکی عێراقی:

دوامۆڵەتی عەبدولمەهدی بە کۆتلە سیاسییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کابینە

دوامۆڵەتی عەبدولمەهدی بە کۆتلە سیاسییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کابینە

پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ یەکلا کردنەوەی کابینە دوامۆڵەتی بۆ گرووپ و کۆتلە سیاسییەکان دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "بغداد الیوم"، محەمەد سالم غەبان پەرلەمانتاری عێراقی لە دیاری کردنی دوا مۆڵەتی یەکلا کردنەوەی کابینە بۆ گرووپگەل و کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی لە لایەن عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

غەبان ڕاشیگەیاند: عەبدولمەهدی تا رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە زایینییە مۆڵەتی داوە بە گرووپگەلی سیاسی هەتا لیستی بەربژێرانی خۆیان بۆ دیاری کردنی چوار پۆستی وەزارەتی ئاراستە بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر گرووپە سیاسییەکان تا ئەو کاتە نەتوانن نەتوانن لیستی بەربژێرانی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ، داد و پەروەردە ئاراستە بکەن، عەبدولمەهدی لە لای خۆیەوە لیستێک ئاراستەی پەرلەمان دەکات.

News ID 26980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha