بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بڵاو بووەوە، هاتووە: قسە ڕقاوییەکانی نوێنەری ئەمریکا دژی ئێران لە کۆبوونەوەی ٢٣ ی جۆزەردانی ئەنومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نمانەیەکی تر لە ئۆپراسیۆنی دەروونی ترس لە ئێران لە لایەن ئەو وڵاتەوە بوو.
بانگهێشت کردنی ئێران بە دیپلۆماسی و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لە لایەن ئەمریکایەکەوە کە خۆی بە شێوەی نایاسایی لە بەرجام چووەتە دەرەوە، گاڵتەیە.
شەڕ و تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران و ئامادەیی بەربڵاوی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە بەردەوام سەرچاوەی سەرەکی نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچەی کەنداوی فارس و جیدیترین هەڕەشە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بووە و هەیە.
نە بڵاو کردنەوەی هەواڵی ساختە و بڵاو کردنەوەی زانیاری ناڕاست دەتوناێت ڕاستییەکان بگۆڕێت و نە تۆمەتبار کردنی کەسانی تر. ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئەبێ دەست لە شەڕخوازی هەڵبگرن و کۆتایی بهێنن بە پیلان و ئۆپراسیۆنە شاردراوەکان خۆیان کە بە ئامانجی تۆمەتبار کردنی کەسانیتر لە ناوچەکە ئەنجامی دەدەن.
لە ئەو بەیانییە هاتووە: ئێران وێڕای هۆشداریی نیسبەت بە زۆربێژی، ترس و هەڕەشە و هەڵسوکەوتە شەڕخوازانەکانی ئەمریکا، نیگەرانی خۆی لە سەر ڕووداوە گوماناوییەکانی ڕۆژی ڕابردووی بارهەڵگرە نەوتییەکان دەردەبڕێت.
ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات تا بەرپرسایەتییەکانی خۆی بۆ ڕێگری لە ئەو جۆرە سیاسەت و هەوڵە نابەرپرسیارانە و نەترسیانەی ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، بەڕێوە ببات.
کۆماری ئیسلامی ئێران دیسان جەخت دەکات کە تەنیا ڕێگای کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەم ناوچە، هاوکاری چالاک و سازێنەری تەواوی وڵاتانی ناوچەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە، بەربڵاو و لە سەر ڕێزی بەرانبەر و یاسا بنەڕەتییەکانی مافی نێودەولەتییە. ڕووداوەکان ئەم دواییە و دۆخی ناوچەکە لە سەر بەپەلەیی ئاوەها گفتوگۆیەکی ناوچەیی جەخت دەکات.
وێڕای جەختی دووبارە لە سەر هەڵوێستی کۆنی خۆمان لە سەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەی بەربڵاوی کەنداوی فارس، ئێران ئامادەیە تا ڕۆڵی چالاک و سازێنەر لە دابین کردنی ئاسایشی ڕێڕەوە ستراتیژیکە دەریاییەکان و تۆکمە کردنەوەی ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە بگێڕێت.
کەناڵی مەیادین ڕۆژی پێنجشەممە لە هێرش بۆ سەر دوو نەوتکێشی گەورەی سەنگاپووری و نۆرویژی لە دەریای عەمان هەواڵی دا. ئەو پاپۆڕانە لە ئاوەکانی کەنداوی عومان تووشی ڕووداو هاتن و دوابەدوای ئەوە تەقینەوە و ئاگرتێبەردانگەلێک لە ئەو دوو نەوتکێشە ڕوویان دا.
موحەمەد جەواد زەریف دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە هەژامری توییتەری خۆی لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی پێنجشەممە نووسی: هێرش بۆ سەر نەوتکێشەکانی ژاپۆن لە کاتێکدا ڕووی دا کە سەرۆک وەزیران شینزۆئابە بۆ گفتوگۆی بەربڵاو و دۆستانە خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی بوو.
وەزیری دەرەوە لە ئەو تویتەدا نووسی: کۆبوونەوەی ناوچەیی پێشنیاری لە لایەن ئێرانەوە، زەروورییە؛ گوماناوی وەسف کردنی ئەوەی کە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی رووی داوە، بەس نییە.
بۆچوونی ئێوە