فەرمانبەرانی بیانی کۆمپانیای نەوتی ئەکسۆن مۆبیل دەگەرێنەوە بەسرە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی بیانی کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیلی ئەمریکا کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٣ کەس دەبێت، لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە گۆڕەپانی نەوتی قەرنە لە بەسرە چالاکی خۆی دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، عاسم جەهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی بیانی کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیلی ئەمریکا کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٣ کەس دەبن، لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە گۆڕەپانی نەوتی قەرنە لە بەسرە چالاکی خۆیان دەست پێدەکەنەوە.

نابراو زیادی کرد: بەرپرسان زنجیرە هەوڵی ئەمنیەتیان بۆ پاڵپشتی لە فەرمانبەرانی ئەو کۆمپانیا ئەنجام داوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی کرد: چوونە دەرەوەی فەرمانبەران پاساوێکی نەبوو و چالاکی ئەو گۆڕەپانە نەوتییە دوابەدوای چوونە دەرەوەی فەرمانبەرە بیانییەکان هەڵنەوەشایەوە چونکوو زۆربەی فەرمانبەرەکانی عێراقین.

شیاوی باسە کە کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیل ماوەیەک لەمەوپێش بڕیاری کشانەوەی فەرمانبەرانی خۆیی لە گۆڕەپانی نەوتی قرنە لە بەسرە بۆ هۆی ئەمنیەتییەوە دا.

News Code 26759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =