کورتە فیلمی "ئەمڕۆ" لە "خاچی سوور و تەندروستی" بوڵغاریا وەرگیرا

کورتە فیلمی "ئەمڕۆ" لە دەرهێنانی بەختیار خەلیلی لە لایەن فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "خاچی سوور و تەندروستی" بوڵغاریا وەرگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "خاچی سوور و تەندروستی" بوڵغاریا کە لە لایەن ڕێکخراوی جیهانی خاچی سوور و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی وارنا بەڕێوە دەچێت، لە رۆژانی ١٤ تا ١٨ی ئاڤریل (٢٤ تا ٢٨ی جۆزەردان) فیلمە وەرگیراوەکان نمایش دەدات و کورتە فیلمی "ئەمڕۆ" لە دەرهێنانی بەختیار خەلیلی بە نوێنەرایەتی لە ئێران لە بەشی کێبەرکێی ئەو فێستیڤاڵە وەرگیراوە و بڕیارە لە رۆژانی باس کراودا نمایش بدرێت.

"ئەوڕۆ" پێشتر لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی وەک تورین، ئیندی وایز، میامەی ئەمریکا، خۆزێ فرانسیسکۆ رۆزادۆی ساری مادرید، ئێکرۆلۆنیی شاری ژۆهانسبۆرگ، ئەفریقای باشوور، فیلم و وینە، ئیندی فیلم، تەندروستی زانکۆی سۆربۆنی پاریس، فەرهەنگ و ئەدەبی ئاگادیر و مەغریب وەرگیراوە و چەندین خەڵاتی گرینگی لەو فێستیڤاڵانە مسۆگەر کردووە.

لەو فیلمەدا ئاشتی محەمەدی، ئارتین نازک کار، ساناز ڕەحیمی و بەختیار خەلیلی وەک ئەکتەر دەوریان گێڕاوە و زانیار لوتفی (فیلم هەڵگر) ڕەسوڵ ئەحمەدی (بەڕێوەبەری بەرهەم هێنان)، ئەیووب شێخ ئەحمەدی (داڕێژەری دیمەن و گریمۆر)، زانیاری تەهماسبی (دەنگ هەڵگر) و فەرهاد مەتاعی (وێنەگر و تۆمارکار) دیکەی ستافی کورتە فیلمی "ئەوڕۆ"ن.

News Code 26680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =