بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین, مەتیۆ تۆلێر باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا دژی ئێران هەڵوێستێکی دژبەرانەی گرتووە.
تۆلێر پاگەندەی کردووه ئێمە دەبێ بەردەوام بین لە کارەکانمان بۆ پشتیوانی لە عێراق لە بەرانبەر دەستێوەردانە دەرەکییەکان و هەڕەشەکانی ئێران.
باڵوێزی نوێ ئەمریکا ئەم قسانەی بۆ تەنگژە نانەوە لە عێراق کردووە.
شیاوی ئاماژەیە مەتیۆ تۆلێر حەوتەی ڕابردوو وەک باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دەستی بە کار کرد.
Your Comment