کشانەوە لە بەرجام لە بژاردەکانی ئێران دا هەیە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ بڕیارەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی وتی: ئەو مژارە بە مانای پێشێل کردن و کشانەوە لە بەرجام نییە. هەڵبەت ئێمە کشانەوەی لە بەرجاممان خستۆتە لە رۆژەڤەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرۆگرامی وتوێژی تایبەتی هەواڵ وتی: زیاتر لە دوو ساڵە کە بەرەوڕووی دیاردەیەک بە ناوی ترامپ و دەوڵەتی توندئاژۆی ئەمریکا بووینەتەوە کە لای وایە بەرجام خراپترین و دزێوترین ڕێککەوتن لە مێژووی ئەمریکا بووە و بە بەرجام کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر و تواناتر دەبێ لە بەستێنی ناوچەیی و ئابوورییەکەی کراوەتر دەبێ و نەوتەکەی دەفرۆشی. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە بەشی ٧ی ئەنجومەنی ئاسایش چووە و دەیانەوێ لە ناوچەدا بەرهەڵەستی کۆماری ئیسلامی ببنەوە.

وتیشی: ھیچ وڵاتێک ناتوانێ ئێران ناچار بە کشانەوە لە بەرجام و یان پێشێلکردنی ئەم ڕێککەوتنە تۆمەتبار بکات، چونکە تەواوی ھەنگاوەکانی ئێران لەوانە ھەنگاوە تازەکانیشی ھەر لە چوارچێوەی بەرجام دا بووە.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ھەتا ئێستا لە بەرجام نەکشاوەتەوە، بەڵام کشانەوە لەم ڕێککەوتنە لە رۆژەڤدایە و ئەم کشانەوەیەش قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام دەگڕێت.

ناوبراو بیریشی هێنایەوە: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەر لە سەرەتاوە ھەل و مەرجێکی بەدی ھێنا کە ئێران لە بەرجام بکشێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو شێوازەی ئەمریکادا بە تەگبیرەوە ھەڵسوکەوت کرا.

عێراقچی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا قۆناغ بە قۆناغ بایکۆت و گوشارەکانی سەر ئێرانی قورستر کرد، کەچی ئێران بەوپەڕی بیرتیژی و تەگبیرەوە ھەوڵی دا نەکەوێتە داوی ئەمریکا و دەرفەتی دایە دونیا و ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنەکەی بەرجام.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کرد: دەرفەت دانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەورووپا و چین و ڕووسیا بووە ھۆی پێداگریی ئەمریکا بۆ گەیاندنە سیفری فرۆشی نەوتی ئێران. بەو پێیە ئێرانیش ڕەوتی کەم کردنەوەی ھێندێک لە ئەستۆگری و بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی بەرجامدا گرتە بەر.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنەکەی بەرجام دەزانن کە ناردنی دۆسیەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھێڵی سووری ئێرانە و ئەگەر بێتوو ئەو ھێڵە سوورە ببەزێندرێت، ئەوسا ئیدی بەرجام بە یەکجاری لە نێو دەچێت.

ڕاشیگەیاند: ئێمە دەبێ ئاستی فرۆشی نەوتی خۆممان بگەیێنینە دۆخی بەر لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و وڵاتانی بە جێ ماوە لە بەرجام بەڵێنیان داوە کە بەستێن بۆ ئەو داخوازییە دابین دەکەن. هەروەها دەبێ رێگەی داهاتی نەوتیی ئێمە مسۆگەر بێت.

عێراقچی سەبارەت بە میکانیزمی کۆریدۆری دارایی ئەورووپا ڕوونی کردەوە: ئینستکێس دەبێ هەموو شمەک و کاڵاگەلی وەک نەوت لە خۆ بگرێت. کەواتە لەو دوو مانگە دەبێ هەمووی ئەو داخوازیانە لە لایەن وڵاتانی دیکەی بەرجامەوە جێبەجێ بکرێت.

جیگری سیاسی وەزیری دەرەوە هەروەها وتی: پلانە باسکراوەکان لە لایەن ئێرانەوە زۆر جیدییە و هەر بۆیە ٦٠ رۆژ مۆڵەتی بۆ دیاری کراوە بەڵکوو ئەو ماوەیە ببێتە دەلاقەیەکی دیپلۆماسی. ئێمە سەبارەت بە بەرجام دەمارگرژیمان نییە، بەڵکوو ئەوی بۆ ئێمە گرینگە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێرانە و کاتی دوو مانگە درێژ ناکرێتەوە، مەگەر کاتێک کە داخوازییەکانمان دابین بکرێت.

ناوبراو لە کۆتایی جەختی کرد: هەڵوێستی بەڕێز ڕۆحانی تەواو ڕوون و ئاشکرایە و ئەوی ئێمە دەمانەوێ جێبەجێ کرانی یەکجاریی بەرجامە نە وشەیەک کەمتر و نە وشەیەکی زیاتر. تا ئەو کاتەی بەرجام دەسکەوتێکی ئیجابی و سەرکەوتووانەی بۆ خەڵکی ئێران بە دواوە نەبێت، ئێمە بەشداری دانوستانێکی نوێ نابین.

News Code 26423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =