پاگەندەی نەتانیاهۆ لەسەر بڕیاری هەڵپەساردنی هەندێ لە بەڵینەکانی بەرجام

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە ئێران بە هەڵپەساردنی هەندێک لە بەڵینەکانی بەرجامی بە دوای درێژەی بە پلانی ناڤۆکی و بەرهەم هێنانی بۆمبە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هائارتس، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە کاردانەوە بە لێدوانی بەرجامی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئیدعای کرد: ئێران دەیەوێ درێژە بە پلانی ناڤۆکیی خۆی بدات.

ناوبراو لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری دامەزرانی ڕژیمی زایۆنی، ئیدعایشی کرد: رێگە بە ئێران نادەین دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات. ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕ دژی ئەوانەی خوازیاری کوشتنی ئێمەن.

شایانی باسە، ڕۆحانی ئەوڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵات، لە وەڵامی پەیمان شکێنیی بەردەوامی ئەمریکا کەم کردنەوەی پابەندی ئێران بە هەندێ بڕگەی ناو ڕێککەوتنی ناوڤۆکی (بەرجام )ی ڕاگەیاند.

ڕۆحانی لە لێدوانی ئەوڕۆی خۆیدا وتی: بە وڵاتانی ئەندامی بەرجام‌مان ڕاگەیاندووە کە ٦٠ رۆژ دەرفەتیان هەیە  بێنە سەر مێزی دانوستان و ئەگەر لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەم پێنج وڵاتە بە ئاکامێک گەییشتین و بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی ئێران بە تایبەت لە بواری نەوت و بانک دابین کرا، دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سیفر و ڕۆژێک پێش چوونەدەرەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام.

سەرۆک کۆمار جەختیشی کرد کە ئەگەر دوای ۶۰ ڕۆژ ئەو خاڵانەی وترا جێبەجێ نەبێت و ئێران نەگاتەوە بە بەرژەوەندییەکانی، ئەوە دوو هەنگاوی دیکە هەڵدەگرێت کە بریتین لە تێپەڕبوون لە ئاستی پیتاندنی دیاری کراو و بڕیاردان لە سەر ڕاکتۆری ئەراک بە بێ پرسی وڵاتانی ۱+۵.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو هەنگاوانە بە مانای کشانەوەی ئێران لە بەرجام و کۆتایی پێهاتنی نییە و بەرجام هێشتا وەک خۆی دەمێنێتەوە، هوشداری دا: لە پەیام بۆ ٥ وڵاتی لایەنی بەرجام ڕاشکاوانە وتوومانە کە ئەگەر بیانەوێ لە کردەوەی ئەمڕۆی ئێمە پەڵپ و بیانوو بگرن و دۆسیەی ئێران بگەڕێننەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەوڕووی کردەوەی بە بڕشتانەی ئێمە دەبنەوە.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش دا: ئێران هەرگیز دەستپێکەری شەڕ نەبووە بەڵام هیچکات بەرامبەر مڵهۆراندا ملکەچ نابێت.

News Code 26416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =