AP ١٣٩٨ گوڵان ١٨ ١٤:١٨

ئۆجالان نێوبژیڤانی کردووە؛

دیدارە نهێنییەکانی کوردی سووریا لەگەڵ میتی تورکیا

دیدارە نهێنییەکانی کوردی سووریا لەگەڵ میتی تورکیا

دوای ئەوەی پارێزەرانی ڕێبەرانی پەکەکە، پەیامەکەی ئۆجەلان سەبارەت بە مامەڵەی کوردی سووریا لەگەڵ تورکیایان بڵاوکردەوە، ئێستا باس لە دیداری فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و میتی تورکیا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمانیتۆر دوێنێ نووسی: لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار وەفدێک لە بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرکردەیی مەزڵووم کۆبانی و جارێکیش عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا میت دیدار و گفتوگۆیان کرددوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە ۱۰ ڕۆژ پێش ئێستا یەکەم دیدار لەنێوان مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدراوە و دواتر بەرپرسانی میت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری پەکەکە کۆبوونەوەتەوە.

جارێکی دیکەش مەزڵووم کۆبانی و بەرپرسانی میت دیداریان کردووە و باسیان لە پرسی سووریا و ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ئەو وڵاتە کردووە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە کە پاش ۸ ساڵ و لە کاتی توندبوونەوەی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا و یەپەگە و هەسەدە لەگەڵ سوپای تورکیا، سەردانیان کردبوو لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامی ئۆجالان و دوو هاورێی زیندانی کراوی ئەویان بۆ رای گشتی خوێندەوە.

ئۆجالان لەو پەیامەدا داوای لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کردبوو کە لە چێوەی یەکپارچەیی خاکی سووریا کار بکەن و ئاگاداری هەستیارییەکانی تورکیا بن و خۆیان دوور بگرن لە گرژی.

News ID 26408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha